نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا: پێکەوە شکستی هەمیشەیی داعش مسۆگەر دەکەین

18-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە عێراق و دەڵێت، "پێکەوە شکستی هەمیشەیی داعش مسۆگەر دەکەین."
 
لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 18-10-2023) سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە عێراق و رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا هەردوولامان رووبەڕووی هەمان هەڕەشەین، بەڵام بەیەکەوە شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعش مسۆگەر دەکەین." 
 
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی ئەمڕۆ (18ـی تشرینی یەکەمی 2023)، پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
 
سوپای ئەڵمانیا لە ساڵی 2014ـەوە ئەندامی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و، نزیکەی 250 راوێژکاری سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە.

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.