رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەی چەمی مونزور کە لە قەدپاڵی چیای مونزور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستانەوە هەڵدەقوڵێت و کانیاوی مونزور بابای پێ دەگوترێت، بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.
مونزور بابا یەکێکە لە ناوەندە ئایینییە گرنگەکانی کوردانی عەلەوی مەزهەب لە باکووری کوردستان و جیهان؛ بە دووریی 17 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی پولوور و 80 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری دێرسم هەڵکەوتووە.
ناجییە چەلەبی بەکتاشی، گەشتیار دەڵێت، لە ئەڵمانیا دەژی و چەند ساڵ جارێک بۆ بەسەربردنی کات دەگەڕێتەوە بۆ دێرسم و بە دیاریکراویش بۆ قەدپاڵی چیای مونزور.
گەشتیاران دوای سەردانی شوێنە سرووشتییەکانی کانیاوی مونزور، لە مونزور بابا کە لە گوندی زیارەت هەڵکەوتووە، مۆم دادەگیرسێنن و نزا بۆ ئازیزانیان دەکەن.
سوزان ئابداڵ، گەشتیار دەڵێت، "باوەڕم بە نزا هەیە، عەلەویم، زۆر دڵخۆش بووم، بۆئەوەی نەگریم خۆم پێ نەگیرا. سەرەتا سەردانی دوزگون بابامان کرد و ئێستا هاتووینەتە ئێرە؛ ئاواتەکانمان خستنەڕوو، خودا خواستی هەمووان بهێنێتەدی، زۆر دڵخۆشم، دەمەوێت هەمووان بێن و ئێرە ببینن."
ئۆزنور ئاککۆیون، گەشتیارە و لە دەرەوەی وڵاتەوە چووەتە شوێنە گەشتیارییەکەی دێرسم و دەڵێت، "لە بەرلینم، 52 ساڵە لەوێم، کچ و نەوەم هەیە، بۆئەوەی نزایان بۆ بکەم هاتوومەتە قەدپاڵی مونزور. نزام بۆ کردن."
دێرسم لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا میوانداریی نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیاری نێوخۆیی و بیانیی کردووە، لە وەرزی گەشتیاریی ئەمساڵدا چاوەڕوانی گەشتیاری زیاترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ