رزگاربوویەکی ئەنفال: هێشتا هاواری ژنێک لە گوێمدایە کە سەربازەکان بە سۆندە لێیان دا

18-04-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
رزگاربووانی ئەنفال لە نوگرەسەلمان چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە
رزگاربووانی ئەنفال لە نوگرەسەلمان چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە و لە ساڵیادێکی دیکەدا، کەسوکاری ئەنفالکراوان چوونە نوگرەسەلمان، ئەو زیندانەی هەزاران کوردی لێ بووە قوربانی و لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندەبەچاڵ کران. 
 
کەسوکاری ئەنفالکراوان کە شەوێکی ماندوو شەکەتیان لە حوسێنییەی زەهرا لە سەماوە بە رێکردبوو، لەگەڵ گەیشتنیان بە نوگرەسەلمان، برینی دەیان ساڵەیان نوێبووە، گریان و ناڵەیان زیندانەکەی تەنی. 
 
شوکرییە عەلی تەمەنی 18 ساڵ بووە کاتێک لەگەڵ کەسوکارەکەی برابووە ئەو زیندانە، زیندانەکە کابووسێکە و تاوەکو ئەمڕۆش بەرۆکی بەر نەداوە. پێی گوتم، چیرۆکە ناخۆشەکانی ئەو رۆژانە هەرگیز بە گێڕانەوە پێناسە ناکرێن.  
 
وەکو شوکریە باسی دەکات، رۆژانە نانی وشک و ئاویشیان دەستنەدەکەوت، "یەکێ قوتی دەهێنا، یەکێ مەسینە یان هەر پارچە شتێک تاوەکو تەنکەرەکە ئاوی تێبکردایە، پیرێژنێک هات تا ئاو وەربگرێت، سەربازەکە سۆندەیەکی بە بنی گوێیدا دا، بەخوا تائێستاش قیژە و هاواری لە گوێمدا ماوە، هەر هاواری دەکرد باوکەڕۆ، باوکەڕۆ."
 
داوا و داخوازیی سەرەکی کەسوکاری ئەنفالکراوان هەڵدانەوەی گۆڕۆ بەکۆمەڵەکان و گەڕاندنەوەی رووفاتی کەسوکاریانە بۆ خاکی کوردستان، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەیان. کەچی بۆ ئەمانە هەر بە زارەکی بەڵێنیان پێ دەدرێت و کارەکە نابرێتە سەر. 
 
مام رەزا، بەندکراوی پێشووە لە نوگرەسەلمان، دەڵێت: "شەش مانگ لێدان و برسیەتی و کوشتن و کێبڵ لێدان بوو لێرە، رۆژانە لەم هۆڵانە 15 کەس دەمردن، بە حەقی قورئان بەم دەستانەی خۆم لەگەڵ ئەوانی دیکە بە یەک شەوێک 39 کەس لێرە لەم هۆڵە گیانیان لەدەستدا."
 
مام دارا، کەسوکاری ئەنفالکراوە، ئەویش دەڵێت: "ئەوەی کەسوکاری من بوون، نەگەڕانەوە، کۆتایی ژیانیان لێرەبوو لەم زیندانە. بە زووڵم کرانە ژێر خۆڵەوە و کوژران، تەنیا لەبەرئەوەی ئێمە کوردین، تەنیا لەبەرئەوەی ئێمە ئیسلامێکی راستەقینەین و خەڵک دەپارێزین، ئێمە قەومێکی وڵات پەروەرین پشتیوان بەخوا هەر سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."
 
سستیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەشێوەیەکە، 21 ساڵ دوای رووخانی سەدام، لەکۆی زیاتر لە 182 هەزار ئەنفالکراو، تەنیا رووفاتی نزیکەی 4 هەزاریان گەڕێندراوەتەوە کوردستان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''