رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، لە نیوەڕۆی پێنجشەممەوە تاوەکو 2ـی مانگی 1ـی ساڵی نوێ، سەردانیان نەکەن، چونکە بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، سەرجەم هۆبەکانیان راییکردنی مامەڵە رادەگرن.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17-12-2023) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی 21-12-2023ـەوە لە کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆوە راییكردنی مامەڵە لە گشت بەش و هۆبەکانیان رادەگیرێت.
هاتووچۆی هەولێر داوا دەکات لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن، مامەڵەکانی نوێکردنەوەی ساڵیانە؛ مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل رادەگیرێن. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا هەر ساڵیانە؛ مۆڵەت و کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلێک بەسەربچێت، قەرەبوو دەکرێنەوە و کەس سزای پێبژاردن نادرێت.
بەگوێرەی هاتووچۆی هەولێر، لە 2-01-2024 کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاسایی دەبێتەوە و مامەڵەی هاووڵاتییان رایی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ