کۆمیسیۆن: تانە لە ئەنجامی بەرایی نادرێت

17-10-2024
دێسکی هەڵبژاردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ: "تانە لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن نادرێت."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17.10.2024، جومانە غەلای بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای 24 کاژێر، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێندرێت و "تانە لەو ئەنجامە وەرناگیرێت."
 
جومانە غەلای گوتی: "دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی، راستەوخۆ دەست بە یەکلایی کردنەوەی ئەنجامەکان دەکرێت، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، تانەی حیزب، هاوپەیمانێتی و بەربژێرەکان وەردەگیرێت."
 
بڕیارە سبەی هەینی، 18ی تشرینی یەکەم، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و 20ی ئەم مانگەش دانگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. 
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتن و بەدواداچوون بۆ تانەکان، دواتر هەر گۆڕانکارییەک دروست بکەن یاخود نا، لە پێگەی فەرمیی کۆمیسیۆن بڵاودەکرێتەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.