وەزارەتی خوێندنی باڵا: کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان 10٪ بۆ 20٪ کەمدەکرێتەوە

16-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ رایگەیاندنی، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى 12ی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى بۆ ساڵی خوێندنی (2024- 2025)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان کەمدەکەنەوە. 
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکراوەتەوە، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ساڵانە 10٪ بۆ 20% کەمدەکرێتەوە، "ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان."
 
پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دەتوانن لە رێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رووداوی گوت: "پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت."
 
بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمساڵ 56 هەزار 130 قوتابی لە پۆلی 12 دەرچوو بوون؛ 41 هەزار و 277 دەرچووی بەشی زانستی، 13 هەزار و 514 دەرچووی بەشی وێژەیی، 410 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و 902 دەرچووی پیشەیی.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.