رووداو - هەولێر
داواکاری گشتیی شاری ئەدیرنەی تورکیا رایدەگەیێنێت، شاندێکی پزیشکی کە لە 3 پرۆفیسۆر پێکهاتبوون، چارەسەری پزیشکییان بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کردووە و تەندروستی جێگیرە.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەدیرنە، رۆژی هەینی 16-12-2016 راگەیێندراوێکی لەبارەی بارودۆخی تەندروستی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەی داواکاری گشتیدا هاتووە "رۆژی 12-12-2016 روونکردنەوەیەکی تێروتەسەل لەبارەی تەندروستی دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدیرنە زیندانیکراوە، خراوەتەڕوو. رۆژی 14-12-2016 لە ئەنجامی پشکنین لەلایەن شاندێکی پزیشکی کە لە سێ پرۆفیسۆری نەخۆشخانەی ئەدیرنە پێکھاتبوو، دەرکەوتووە تەندروستی دەمیرتاش هیچ گرفتێكی نییە."
شه‌وی چوارشه‌ممه 14-12-2016، له‌سه‌ر داوای خۆی، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ ئه‌نجامدانی نۆڕینی پزیشكی، له گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی جۆری F له شاری ئه‌دیرنه، به یاوه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
بە هه‌مان رێوشوێنی ئه‌منی توونده‌وه، دوای سێ كاژێر مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌دا، ده‌میرتاش له ده‌رگایه‌كی دیكه‌ی هه‌مان نه‌خۆشخانه ده‌رهێنرا و به‌خێراییه‌وه دووباره ره‌وانه‌ی گرتووخانه كرایه‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ده‌په له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ده‌میرتاش دڵه‌كوته‌ی گرتووه و ته‌ندروستی باش نییه، هه‌روه‌ها له گرتووخانه‌شدا به‌هۆی بوونی ئازار له سینگ و دڵیدا، چه‌ند جارێك پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئه‌نجامدراوه.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 4-11-2016، لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپە لەگەڵ 10 پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران و دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لەلایەن پۆلیس و داواکاری گشتییەوە، بڕیاری زیندانیکردن بۆ بەشێكیان بۆ دەرچوو، تاوەكو کاتی یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکانیان لە دادگا.
پاشان پارێزەرەکانیان تانەیان لە بڕیارەکە دا، بەڵام دادگای ئامەد تانەی هەردوو هاوسەرۆکەکەی رەتکردەوە. بۆیە رۆژی پێنجشەممە 18-11-2016، پارێزەرەکانیان لە دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵایان تۆمارکرد.
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ