رووداو - دھوک
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە پاسێکی عومرەکاران لەکاتی گەڕانەوەی بۆ دهۆک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و 18 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەھا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رووداوەکە پێکدادان بووە و لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر لە نزیک گوندی تەلوە روویداوە، پاسەکە عومرەکاری پێبووە، ئەوەی دیکەش ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێت بووە، ئەو سێ کەسەی گیانیانلەدەستداوە سەرنشینی شۆفرلێتەکە بوون.
بەپێی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک، لە نۆ مانگی رابردوودا 850 رووداوی هاتووچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە روویانداوە، لە ئەنجامدا 89 کەس گیانیانلەدەستداوە و 766 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ