دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای نایاساییبوونی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی رەتکردەوە

16-07-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە نایاساییبوونی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە 16-07-2023، دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر داوایەکی زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە کە داوای کردبوو بڕیار لە نایاساییبوونی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بدرێت.
 
لە کۆبوونەوەکەدا دادگە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایە، بەو پێیەی ئەو پرسە لە دەسەڵاتی دادوەری دادگەکە نییە.  

 

تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە لەکاتێکدایە، رۆژی 30ـی ئایار دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چەند سکاڵایەکی کرد، یەکێک لەوانە تایبەت بوو بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان. دادگەکە بڕیاریدا کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''