رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان دوو ئێرانی، کە هەزار و 748 گرام مادەی هۆشبەریان قووت دابوو، بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کە بۆ گەشتکردن لە ئەرزینجانی باکووری کوردستان بوون، رۆژی پێنجشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2023 لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مادەی هۆشبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی ئەرزینجان و ئامەد دەستبەسەرکران.
لە سکانی تۆمۆگرافی کە لە نەخۆشخانەی فێرکاری مەنگوجەک گازی کرا، دەرکەوت چەندین تەنی نامۆ لە نێو گەدە و ریخۆڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە ئێرانییەدا هەن.
پزیشک، 81 پارچە تلیاکی لە گەدەی "م. م. ئا" دەرهێنا کە کێشی سەرجەمیان 934.96 گرام بوو، هەروەها 67 پارچەش لە هەمان جۆری مادەی هۆشبەر لە گەدەی"ئۆ. ئا." دەرهێنرا، کە کێشیان 813.07 گرام بوو.
دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئەرزینجان ئەو دوو هاووڵاتییە ئێرانییە رەوانەی دادگە کران و هەمان رۆژ بە بریاری دادگە خراونە زیندانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ