لە هەولێر لەسەر یاریی پەبجی، گەنجێکی نابیست خزمێکی خۆی دەکوژێت

15-11-2020
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
گەنجە کوژراوەکە
گەنجە کوژراوەکە
نیشانەکردن پەبجی هەولێر
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

گەنجێک لە هەولێر لەسەر یاریی پەبجی دوای شەڕێکی چەند خولەکی بە چەقۆ کوژرا، تۆمەتباری کوشتنەکە پوورزازایەتی و نابیستە. بە گوتەی باوک و کەسوکاری کوژراوەکە، لەگەڵ بکوژ هیچ کێشەیەکیان نەبووە.
 
ئیسماعیل فەرحان، باوکی کوژراو بە رووداوی گوت "ئێمە هیچ کێشەیەکمان نەبووە. دوو منداڵ بووەتە شەڕیان و ئەو شتە روویداوە. ئێمەش داواکارین حکومەت ئەو بابەتە چارەسەر بکات". ئەبوبەکر فەرحان، مامی کوژراوەکە دەڵێت "هیچ ناخۆشییەکمان نەبووە لەگەڵیان. داوای مافی گشتی دەکەین و حکومەت چۆن دەتوانێت بابەتەکەمان بۆ چارەسەربکات".
 
شایەتحاڵەکان باسی چەند چرکەی سەرەتا و کاتی رووداوەکەیان بۆ رووداو کرد. حەیدەر محەممەد، یەکێک لە شایەتحاڵەکان گوتی "ئەو گەنجە لەوێ کەوتبوو بەو نیوە شەوە و بەو حاڵەوە زۆر بۆمان ناخۆش بوو، گەیاندمانە نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستدابوو".
 
شایەتحاڵێکی دیکە بەناوی عومەر رزگار گوتی "ئێمە لە دەنگەدەنگ و هاتوهاوار هاتینە ئێرە، من بە سەیارەی خۆم بردمە نەخۆشخانە، بەڵام تەواوی کردبوو [گیانی لەدەستدابوو]".
 
پۆلیس لەدوای رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیس رایگەیاند "دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت ئەو گەنجە لەسەر پۆبجی کوژراوە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام چونکە بکوژ کەڕولاڵە دەبێت کەسانی شارەزا بە کەسانی خاوەن پێدوایستیی تایبەت لێکۆڵینەوە لە بکوژەکە بکەن".
 
محەممەد ئیسماعیل تەمەنی 17 ساڵ بووە. لەگەڵ باوکی لە دووکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل کاری کردووە. هاوڕێکانی گوتیان لەگەڵ بکوژ لەسەر پۆبجی بووەتە دەمەقاڵەیان و بکوژیش دەرفەتی لێ هێناوە و کۆتایی بە ژیانی محەممەد هێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنانە؛ پیاوانی هەڵەبجە قسە دەکەن

تووندوتیژیی دژی ژنان 'پەتایەکی جیهانییە'؛ پیاوانی هەڵەبجە روونی دەکەنەوە بۆچی لای ئەوان ئەو کێشەیە نییە

لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."