تەرمی گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شێلادزێ دۆزرایەوە

15-10-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن شیلادزێ باشووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناحیەی شێلادزێی قەزای ئامێدی دۆزرایەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، "هیچ شوێنەوارێکی گولـلە یان ئەشکەنجەدان بە تەرمی ئەو کەسەوە دیار نییە و پۆلیس و دادپزیشکی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە."
 
رۆژی یەکشەممە، 15-10-2023، رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناوی میلاد رەشید، تەمەن 26 ساڵ لە ماڵێکدا دۆزرایەوە."
 
گوتیشی" بەهیچ شێوەیەک شوێنەواری گولـلە یان ئەشکەنجەدان بە تەرمەکەوە نەبینراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکاری گیان لەدەستدانەکە بۆ دادپزیشکی و پۆلیس و دادگە بەجێدەهێڵین، ئێستا تەرمەکە لە دادپزیشکیی دهۆکە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیای رووداو، ئەو گەنجە بۆ سەردانی کەسوکاری سەردانی شێلادزێی کردووە بە تەنیا لەو ماڵەدا بووە، پیشەی کاسب بووە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەیدا قسە دەکات

ئومێد خۆشناو: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار گەشتیار بۆ کریسمس و سەری ساڵ دێنە هەولێر

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، رۆژانە نزیکەی حەوت هەزار گەشتیار بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، سەردانی پارێزگاکەیان کردووە. گوتیشی، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا گەشتیاری زیاتر روو لە شارەکە بکەن.