کۆمیسیۆن بە دووری دەزانێت لەم هەڵبژاردنە پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە بازنەی هەڵبژاردن

15-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دووری دەزانێت لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەی هەڵەبجە هەڵبژاردنی تێدا بکرێت و دەڵێت، بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە ببێتە بازنەیەکی هەڵبژاردن، دەبێت یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە.
 
دوای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، پرسیار دەکرێت، ئایا لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ، هەڵەبجە دەبێتە بازنەیەکی هەڵبژاردن یان وەکو خۆی لە چوارچێوەی پارێزگای سلێمانی دەمێنێتەوە؟
 
لەو بارەتەوە جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی  پارێزگای هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی نوێ، بابەتێکە هێشتا کاتی نەهاتووە و زووە".
 
 بە گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆن، دەبێت سەرۆککۆمار واژۆ لەسەر ئەم یاسایە بکات و پاشان لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە. دوای ئەوە، بە دەرکردنی مەرسومێکی کۆماریی جێبەجێ دەکرێت، کە دامەزراندنی ئەم پارێزگایە و دیاریکردنی سنوورە کارگێڕییەکانی لەخۆدەگرێت.
 
جومانە غەلای، گوتی ،"ئەمە پێویستی بە دامەزراندنی فەرمانگە ناوخۆییەکانە، لەوانەش نووسینگەی هەڵبژاردن. هەروەها هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بۆ دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگایە بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی. بۆیە رەنگە نەتوانرێت ئەم پارێزگایە بخەینە چوارچێوەی ئەم هەڵبژاردنەوە".
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025ـی وەک رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2021دا بە 83 بازنەی هەڵبژاردن کرا، کە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کرابوونە پێنج بازنەی هەڵبژاردن، بەڵام دواتر یاسای هەڵبژاردن هەموار کرایەوە و عێراق بە بە هەرێمی کوردستانیشەوە کرایە 18 بازنە، کە سلێمانی و هەڵەبجە یەک بازنەی هەڵبژاردنن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-04-2025 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە دەنگ بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و هەڵەبجە بووە 19هەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا: 70 - 80 رۆژنامەڤان دەبەینە هەرێمی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەڤانانی یەکێتیی ئەورووپا، لە راپۆرتتێکدا باس لە وردەکاریی سەردانی شاندێکی باڵایان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و لە پێگەی فەرمی سەندیکاکەیان راپۆرتێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە. ئەندامێکی سەندیکاکە بە رووداوی راگەیاند، لە داهاتوودا بەنیازن بە دەیان رۆژنامەڤانی ئەورووپی بێننە هەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە دۆخی رۆژنامەڤانان ببینن.