هاونیشتمانییەک: بە میوزیک وا لە مریشکەکانم دەکەم چوار هێندە هێلکە بکەن

15-05-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی دانیشتووی پارێزگای ئێلیهـ کە پەلەوەر بەخێودەکات، لەڕێگەی ژەنینی میوزیکی کلاسیکەوە بەرهەمی هێلکەی چوار هێندە زیاد بووە.
 
عەزیز تەیموور، کە ناسراوە بە باپیرە عەزیز، دوای خانەنشینبوونی لە خانوویەکی باخداری ناوچەی کویوباشی لە پارێزگای ئێلیهـ گیرساوەتەوە؛ تەمەنی 70 ساڵە و سەرقاڵی بەخێوکردنی پەلەوەر و مەڕ و ماڵاتە.
 
وەکو خۆی باسی دەکات، لە ماوەی رابردوودا مریشکەکانی هێلکەیان کەم کردووە و ئەوەش وایکردووە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکات.
 
عەزیز تەیموور دەڵێت، "دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەم بۆ بابەتەکە کرد، بینیم خەڵکێکی زۆر پێشنیازی ئەوە دەکەن، میوزیکی کلاسیک بۆ مریشکەکان بژەنرێت."
 
تەیموور ئەوەی تاقیکردووەتەوە و دەڵێت، "پێشتر مریشکەکان لە بەرهەمدا کورتیان دەهێنا و دەمزانی ئەمە بەرهەمی راستەقینەی ئەوان نییە. لە ئینتەرنێت بەدواداچوونی زۆرم بۆ بابەتەکە کرد. بینیم زۆربەی ئەوانەی پەلەوەر بەخێودەکەن، میوزیکی کلاسیک گوێبیستی مریشکەکان دەکەن، هەروەها پسپۆڕانیش هەمان پێشنیاز دەکەن. من ئەمەم بۆ مریشکەکان و ئاژەڵە شیردەرەکانم کرد. دەبینم مریشکەکان ژمارەی هێلکەیان چوار هێند بووەوە و بەرهەمی شیریش زیادی کردووە."
 
عەزیز تەیموور کە 30 مریشکی هێلکەکەری هەیە، دەڵێت، "جاران رۆژانە 2 - 3 هێلکەیان دەکرد؛ بەڵام ئێستا رۆژانە 12 - 13 هێلکە کۆدەکەمەوە." ئەو دەڵێت، رۆژانە لە کاتە جیاوازەکاندا میوزیک بۆ مریشکەکانی دەژەنێت و زۆرترینیش میوزیکی بتهۆڤن و مۆزارد لێدەدات.
 
بەگوێرەی چەندین لێکۆڵینەوە و گوتەی پسپۆڕان، مریشک ئەگەر 24 کاژێر بە بەردەوامی میوزیکی کلاسیک ببیستێت، سترێسی نامێنێت. پسپۆڕان دەڵێن، ئەمە وادەکات مریشکەکان زۆر زیاتر لە جاران هێلکە بکەن و بەرهەمەکانیان زیاتر بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".