دەم پارتی رێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لە ناوچەی سووری ئامەد سازدەکات

15-03-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فێستیڤاڵێکی کورتی تایبەت لە ناوچەی سووری ئامەد بە سەرپەرشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی بەڕێوەچوو؛ تێیدا 75 مەشخەڵ و 75 کەس کە دەفیان لێدەدا، بەشدارییان پێکرا و بە گۆرانیی کوردی، نەورۆز پیرۆز کرا.
 
کاژێر 22:00ی رۆژی هەینی 15-03-2024 دەم پارتی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) راگەیێندراوێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "ئێمە بە 75 مەشخەڵ و 75 دەف لە ناوچەی سوور، پیرۆزبایی نەورۆزمان دەستپێکرد. لە کاوەی ئاسنگەرەوە تاوەکو کاوەی هاوچەرخ، ئاگری نەورۆز لە سەرانسەری کوردستان گەش دەبێتەوە. بژی نەورۆز، بژی گەلی سوور؛ نەورۆز پیرۆزە."
 
دەم پارتی ساڵانە بە پلان، ئاهەنگی نەورۆز لە چەند شوێنێکی پارێزگا کوردستانی و تورکییەکان بەڕێوەدەبات و ئاهەنگە گەورەکەش لە ئامەد دەبێت.
 
 
17ی ئادار
 
بەگوێرەی پلانی ئەم ساڵی دەم پارتی، رۆژی 17ی مانگ لە دیلۆک، چەولیگ، قەرس، جۆلەمێرگ، شرنەخ، رووها، وان، ئیستەنبووڵ، بورسە، دەنیزلی، ئیزمیر، کۆجائەلی، عوسمانیە و تەکیرداخ ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت.
 
19ی ئادار
 
لە ئەردەخان، دێرسم، ئەرزەڕۆم، هاتای، قەرس، مێردین، موغڵا، مووش، سێرت، جزیر لە شرنەخ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
 
20ی ئادار
 
لە ئێلیهـ، بەدلیس، چاناکالێ، ئیدر، کۆنیا، مانیسا، قۆسەر لە مێردین، مێرسین، بەیتولشەباب لە شرنەخ ئاهەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەدەبرێن.
 
21ی ئادار
 
ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە ئامەد بەرێوەدەچێت
 
23ی ئادار
 
شەمزینان لە جۆلەمێرگ، ئەنقەرە
 
24ی ئادار
 
ئەدەنە، کڕشەهیر و ئەنتالیا
 
25ی ئادار
 
ئاگری
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".