رووداو - هەولێر
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات، سەفین دزەییش دەڵێت: "هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه".
سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر بەتووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له نیوزلەندا كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانى دیكه‌ش برینداربوون".
سه‌فین دزه‌یى دەڵێت: "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى نیوزلەندا ده‌كات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه".
گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه".
ئەمڕۆ (هەینی 15-3-2019) ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنوور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له باشووری نیوزلەندا و لە ئەنجامی هێرشەکە 49 كه‌س كوژران و نزیکەی 20 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ