قەرەباڵخییەكی زۆر لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروستدەبێت

14-09-2019
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن حاجی ئۆمەران
A+ A-
رووداو - هەولێر 

گوتەبێژی دەروازەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، قەرەباڵخییەكی زۆری گەشتیاران لەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروستبووە و دەشڵێت: دەتوانین بڵێین رۆیشتنی گەشتیار لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران 100% زیادیكردووە.
 
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قەرەباڵخییەكە ماوەی سێ رۆژە لەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروستبووە ‌و ئەگەر لە رۆژێكی هەفتەی رابردوو هەزار و 500 گەشتیار رۆیشتبێت، ئێستا بووەتە زیاتر لە سێ هەزار گەشتیار.
 
گوتەبێژی دەروازی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران باسی لەوەش كرد، قەرەباڵخییەكە چەند هۆكارێكی هەن، یەكێک لەوانە هەرزانی گەشتە بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی ‌و نزیكبوونەوەی تەواوبوونی پشووی قوتابخانەكانیش هۆكارێكی دیكەیە ‌و گوتیشی: گەشتیارەكان زیاتر لە چوارچێوەی خێزاندا گەشتەكانیان دەكەن.
 
بۆ گەشتیاری ‌و بازرگانیكردن، ئێران ‌و هەرێمی كوردستان چەندین خاڵی سنووری ‌و دەروازەی هاوبەشی فەرمی هەیە، لەوانە دەروازەكانی پەروێزخان، باشماخ ‌و حاجی ئۆمەران دەروازەی فەرمی نێودەوڵەتین ‌و هەریەك لە خاڵە سنوورییەكانی سەرزێڕ، كێلێ‌، سەیرانبەن، تەوێڵە ‌و سەرتەكیش هەن کە گەشتیاران هاتووچۆی لێوە دەكەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی سەرژمێری لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پلاندانان بۆ هاونیشتمانییانی ناوچە کێشەلەسەرەکان: بەشداربن لە پڕکردنەوەی فۆرمی وردی سەرژمێری

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەماوەی سێ رۆژی قۆناخی دووەمی سەرژمێری، زیاتر لە 100 هەزار کەس پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە سەنتەری پەیوەندییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری لە دەستەی ئاماری هەرێم کردووە، "کە زۆربەیان کاریان لەسەرکراوە."