رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای قەرس ـی باکووری کوردستان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە 13ـی نیسانی 2023 لەسەر رێگەی خێرای قەرس-ئانی لە نزیک چیای یەحنی روویدا.
لە شوێنی رووداوەکە یەکێک لە شۆفێرەکان بەناوی "موقیم. ت" گیانی لەدەستدا. شۆفێرەکەی دیکە بە ناوی "ئادەم. ک" لەگەڵ پێنج هاونیشتمانی دیکە کە بریندار بوون، لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری قەرس.
تەرمی "موقیم. ت" دوای پشکنینی سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە گواسترایەوە بۆ بەشی هەڵگرتنی مردووان لە نەخۆشخانەی هاراکانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ