بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

27-07-2020
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
بەپێی بڕیارەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و "هەریەک لە رێواز فایەق، هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی واژۆیان لەسەر بەرنامەی کارەکە کردووە، کە پێنج بابەتی جیاواز تەرخانکراوە".
 
به‌رنامه‌ی كارەکە به‌مجۆرەیە:
 
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه‌ و پێشنیازه‌ یاساییانه‌ی خواره‌وه‌، بە پشتبه‌ستن به‌ بڕیاری ژماره‌ (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی مادده‌كانی (79، 80) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
 
- پرۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان)
 
- پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له ‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)
 
- پێشنیازی یاسای (رێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان - عێراق)
 
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان سۆران عومەر سەعید، له ‌ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمی خاڵی (1، 2) له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
 
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:
 
ـ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌ و ناوچه‌ كورستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ ئا‌ماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان له ‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
 
ـ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه، ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ سنوورییه‌كان.
 
ـ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستیی ‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 
 
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
 
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و ئابووری، وه‌زیری پلاندان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
 
کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو کێشەیە تاووتوێ کرا. بافڵ تاڵەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ 24 کاژێر کرد". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە