شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرکووک دەچنە بەغدا

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەیوەندارەکان کۆدەبنەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە سەرەکیترینیان گواستنەوەى راژەکانیانە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى فیدراڵ. 
 
محەممەد جەلیل، ئەندامى دەستەى مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: رۆژى شەممە 28ـی کانوونى یەکەمى 2024، ئەو سەردانە دەکەن شاندەکە بە بەشدارى دەستەکە و  لقى کەرکووکى یەکێتى مامۆستایان دەبێت.
 
سەرەکیترین داواکارى مامۆستایانى خوێندنی کوردى کە سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانن، ئەوەیە راژەکانیان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتى پەروەردەى عێراق.
 
محەممەد جەلیل گوتی، بڕیارە لەگەڵ وەزیرى پەروەردەی عێراق کۆببنەوە و ئەگەریش هەیە تەیف سامى، وەزیرى دارایی بۆ هەمان مەبەست ببینن.
 
بەگوێرەى زانیارییەکان یاداشتێکى ئەو مامۆستایانە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە نێردراوە بۆ وەزارەتى پەروەردە و لەوێشەوە  ئاراستەى وەزارەتى دارایی کراوە لەبارەى گواستنەوەى راژەکانیان. 
 
زیاتر لە 7,500 مامۆستا و فەرمانبەرى بەشى خوێندنى کوردى لە کەرکووک هەن، کە مووچەیان لەلایەن وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەدرێت.
 
لە مادەى 21ـی کارنامەى حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى دا هاتووە: "سەرجەم قوتابخانەکانى خوێندنى کوردى لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان ببەسترێنەوە بە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی خوێندنى کوردى لە وەزارەتى پەروەردەی فیدراڵ و سەرجەم کارمەند و مامۆستاکانیان بگوێزرێنەوە سەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".