رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە نۆژەنکراوەتەوە و کۆتایی ئەم هەفتەیە دەکرێتەوە.
دکتۆر بژار مووسا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت، بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی - WHOـەوە نۆژەن دەکرایەوە، ماوەیەکە خزمەتگوزارییەکانی وەستاون، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 15-12-2022، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە رووی هاونیشتمانییاندا دەکرێتەوە.
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ لەمەودوا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات سیستمێکی نوێ بۆ نەخۆش پەیڕەو دەکرێت کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دابینکراوە و "سیستمێکی پێشکەوتووە."
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی هەولێر کە پێشتر رووداو لە بەرپرسانی تەندروستیی شارەکە وەریگرتووە، مانگانە زیاتر لە 20 هەزار نەخۆش و چارەخواز سەردانی بەشە جیاجیاکانی وەکو (تیشک، سۆنار، هێڵکاری دڵ و تاقیگەکان)ی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتیان لە هەولێر کردووە و زیاتر لە 7 هەزار نەخۆش خەوێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ