دەستەی ئامار: ئەمڕۆ ناوی بژمێرانی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

13-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "ئەمڕۆ ناوی هەموو بژمێرانی سەرژمێری رادەگەیێندرێت و سبەی راهێنانیان دەست پێدەکات." 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13 تشرینی دووەم، مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وردبینی بۆ تیروپشکی ناوی بژمێران تەواوبووە و ئەمڕۆ ناوی هەموو بژمێران رادەگەیێندرێت."
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ هەموو ئامادەکارییەک دەکرێت و سبەی ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە، راهێنانیان دەستپێدەکات و ئامادە دەکرێن بۆ پڕۆسەی سەرژمێری". 
 
زیاتر لە 60 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ناوی خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەرژمێری تۆمارکردووە، ئەمە بەپێی ئەو زانیارییانەی مەحموود عوسمان بە رووداوی دان. 
 
نێوەڕاستی هەفتە، گوهدار محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، کارمەند بەپێی پێویستی بۆ سەرژمێرییەکە وەرگیراون. "ئەگەری هەیە پێویستمان بە زیاتر لە 17 هەزار کارمەند بێت."
 
4ی تشرینی دووەمی 2024 دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماڵپەڕی پێشکێشکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنی رادەگەیێنن و لە رۆژانی 6 و 7 و 8ی ئەم مانگە کارا دەکرێت، ئەوەش بۆ پێشکێشکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنی، بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند.
 
بڕیارە لە 20-11-2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.
 
پرۆسەی ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی سەرژمێریی گشتی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 1ی تشرینی دووەم بەردەوام بوو. لە هەرێمی کوردستانیش لە 01-10-2024 دەستیپێکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.