مام عومەر چیرۆکی رزگارکردنی 16 کەس لە دەستی داعش دەگێڕێتەوە

14-11-2018
کاروان عەلی
مام عومەر: ژمارەیەک لە چەکدارەکانی داعشم دەناسییەوە، چونکە خەڵکی گوندە عەرەبنشینەکانی ناوچەکە بوون
مام عومەر: ژمارەیەک لە چەکدارەکانی داعشم دەناسییەوە، چونکە خەڵکی گوندە عەرەبنشینەکانی ناوچەکە بوون
نیشانەکردن ئێزدی
A+ A-

رووداو - دهۆک

دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر شنگال و گوندەکانی دەوروبەری، هەزاران کوردی ئێزدی کەوتنە دەستی داعش، یەکێک لە کەسانەی کە بەدیلی کەوتە دەستی داعش پیاوێکی کوردی ئێزدی بوو بە ناوی "عومەر".

مام عومەر بەهۆی شارەزایی لە ئایینی ئیسلام لەگەڵ ئەمیرێکی داعش کەوتووەتە گفتوگۆ و باوەڕی پێهێناوە کە ئازادیانبکات. عومەر لەگەڵ خۆیدا 16 کەسی دیکەشی لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکردووە. دوای رزگاربوونیشی لە دەستی داعش لە گوندێکی سنووری زاخۆ نیشتەجێبووە و خوازیارە بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی لە گوندی تلقەسەبی کۆن.

ئەو پیاوە بەتەمەنە دەڵێت، هەندێک لەو چەکدارانەی داعشی ناسیووەتەوە کە هێرشیکردووەتە سەر گوندەکەیان، چونکە خەڵکی گوندە عەرەبنیشەکانی دراوسێیان بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە