سەمیر هەورامی: تیمی یەکێتی بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

13-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تیمی وەزاری یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.
 
گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی وێنەی تیمی یەکێتی لە حکومەت بڵاوکردەوە و دەڵێت: تیمی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی رۆژی یەکشەممە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات".
 
ئەمساڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی "نیگەرانی"یەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان نەکردووە، ئەویش دوای ئەوەی لە رۆژی 26ـی ئۆکتۆبەری 2022ـەوە قوباد تاڵەبانی و لە 22-12-2022ـەوە تیمی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، یەکێتی دەیەوێت رێککەوتنی 57٪ بە 43%ـی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە لەنێوان پارێزگاکاندا نەمێنێت و، داهاتی نەوت و نێوخۆ هەمووی کۆبکرێتەوە و دابەشبکرێتەوە.
 
هەرچەند تاوەکو ئەمڕۆ رێککەوتن لەسەر داواکانی یەکێتی بۆ گەڕانەوە نەکراوە، بەڵام بڕیارە داواکانیان لە چەند کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.