رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووخانی دیواری ماڵەکەیانەوە، لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی سلێمان بەگ لە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، منداڵێکی دوو ساڵ گیانی لەدەستدا و دایکیشی برینداربوو.
رۆژی هەینی، 13-1-2023، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە گوندێکی سنووری سلێمان بەگ دیواری خانووی ماڵێک رووخاوە و بەهۆیەوە کچێکی دوو ساڵ گیانی لەدەستداوە و دایکیشی برینداربووە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو گوتی، هۆکاری رووخانی دیوارەکە کۆنی دیوارەکە بووە.
منداڵەکە ناوی لینا عەبدولسەلامە و دایکشیشی ناوی هند محەممەدە و تەمەنی 37 ساڵە.
عەمید حوسێن عەلی ئاماژەی بەوەکرد، دایکی منداڵەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خورماتوو کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ