هەورەبرووسکە لە کەلار باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەک دەسووتێنێت

13-01-2022
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو - گەرمیان

بەهۆی هەورە برووسکەوە کاژێر 06:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-01-2022 بەشێک لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی گەرمیان و ناوەندی لاوانی کەلار سووتا.
 
قەیس سەعدوڵڵا، لێپرسراوی وەرزشی و لاوانی کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، پاسەوانی بیناکە ئاگاداری کردمەوە کارەبای بیناکە بڕاوە و دووکەڵ لە هۆڵی ناو بیناکە بەرزبووەتەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە هۆڵەکە کە شوێنی زیاتر لە 264 کەس دەبێت، بە تەواوەتی سووتا".
 
لێپرسراوی وەرزشی و لاوانی کەلار ئاماژەی بەوەش کرد، "پاش ئاگادارکردنەوەی ئاگرکوژێنەوە خۆشبەختانە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و بیناکە هەمووی بە دووکەڵی ئاگرەکە رەش بووە".
 
هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی گەرمیان و ناوەندی لاوانی کەلار لە هەمان ئەو بینایەن کە سووتاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە