تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی کێشڕێکی رادەگەیێنێت

13-01-2020
ساوێن سەعید
تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی کێشڕێکی رادەگەیەنێت
تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی کێشڕێکی رادەگەیەنێت
نیشانەکردن پرۆژەی کێشڕێکی
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی
 
تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی کێشڕێکی رادەگەیێنێت، هاونیشتمانیان لە هەموو شارەکانی کوردستان دەتوانن بەشداری لە پرۆژەکە بکەن.
 
لە پرۆژەی کێشڕێکی ستایلی ژیانی بەشداربووان رێکدەخرێتەوە، وەرزی یەکەمی پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی دەبێت.
 
محەممەد کاوە، هاونیشتمانییەکی شاری سلێمانییە، کێشی 180 کیلۆگرامە و دەیەوێ بەشداریی پرۆژەی کێشڕێکی بکات و کێشی دابەزێنێت، ئەو دەڵێ، دەیەوێ لەڕێگەی پرۆژەکەوە کێشی دابەزێنێت.
 
زریان محەممەد، راهێنەر دەڵێ ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە بۆ پرۆژەکە؛ ئەلەند مەحمووی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان باس لەوە دەکات کە مەبەستیانە خزمەتی هاونیشتمانیان بکەن.
 
بڕیارە رۆژی 1-2-2020 پرۆژەکە دەستپێبکات، ئامانجی بەرنامەکە هاندانی خەڵکە بۆئەوەی ببنە خاوەنی جەستەیەکی رێک و تەندروست.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە