رووداو - هەولێر
دوو منداڵی دانیشتووی گەڕەکی زەهرا-ی موسڵ، لەکاتی بۆردوومانکردنی گەڕەکەکیان لەگەڵ خانەوادەکەیان رایانکردووە، بەڵام ونبوون و بەتەنیا خۆیان گەیاندووەتە گۆگجەلی، ئێستاش لە کەمپی خازرەوە بەشوێن دایک و باوکیاندا دەگەڕێن.
دوو ئاوارەکە برای یەکدین، یەکێکیان تەمەنی 12 ساڵ و نیوە و ئەوی دیکەش هەرزەکارە، هەرزەکارەکە بۆ رووداو باسی چۆنییەتی دابڕانیان لە خانەوادەکەیان دەکات و دەڵێ "ئێمە ترساین، لە رێگە دابڕاین لەگەڵ خانەوادەکانمان و نازانین ئەوان لە پێش ئێمە بوون یان لەدوای ئێمە بوون، بەڵام ئێمە خۆمان گەیاندە گۆگجەلی و لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراق پێشوازیمان لێکرا و گەیاندیانینە ئێرە".
هەرزەکارەکە هەروەها دەڵێ "ئەو کاتەی دەهاتین بۆردوومانێکی زۆر خراپ هەبوو لەسەر ناوچەکەمان و لەسەر خەڵکەکە" هەرچەندە داوا دەکات بیانگەڕیننەوە گەڕەکی زەهرای موسل بۆ ئەوەی بەخانەوادەکەیان شادببنەوە، بەڵام دەشڵێ "لێرە هەموو شتێکیان بۆ کردین زۆر سوپاسیان دەکەین هێزەکانی پێشمەرگە زۆر هاوکاریان کردین و خواردنی زۆریان بۆ هێناین".
منداڵەکەش بە گوتەی پێشمەرگە و خەڵکی کەمپی خازر رۆژی رابردوو زۆر گریاوە، لەبارەی هۆکاری گریانەکەی دەڵێ "دەمویست قسەیان لەگەڵ بکەم، بەڵام نەمدەتوانی، دەمویست بگەڕێمەوە موسڵ، بەڵام ئەو هێزانە لێنەگەڕان بگەڕێینەوە".
لەکاتێکدا لەبارەی دایکی قسەی کرد منداڵە ئاوارەکەی موسڵ دەستی بەگریان کرد و گوتی "دایکمم زۆر خۆشدەوێت، هیوادارم ئەو بێتە لای من، یان رێگەبدەن من بچمە لای ئەو... ئێمە لەکاتی بۆردوومانەکە رامانکرد، دایکم و باوکم و خوشک و براکانم جیابوونەوە نازانم لەکوێن".
منداڵەکە باسی ژیانی منداڵان دەکات لەژێر حوکمی داعش و دەڵێ "لێرە حاڵم زۆرباشە لەخوا بەزیادبێت، ئەوانەی لێرەن خواردن و خواردنەوەیان پێمان دا، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی داعش نەدەچوومە قوتابخانە، چوکە هەموو شتێک بەپارە بوو، لەماڵەوەش دادەنیشتین و هیچیشمان نەدەکرد، کەچی هەر دەهاتنە ماڵەوە و پارەیان لێدەستاندین".
یەکێک لەو پێشمەرگانەی پێشوازی لە منداڵەکان کردووە دەڵێ "منداڵەکان کاژێر 11:00 هاتنە لای خێمەکەمان و، ئێمە لای خۆمان هێشتماننەوە، خواردنمان پێدان و جێگەی حەوانەوەشمان بۆ دابینکردن، ئەوان لەلای ئێمەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ دایک و باوکیان قسەیان کردووە ئەگەر ئۆتۆمبێلی ئاوارەکان گەیشتن و دایک و باوکیان لەگەڵیاندا بوون رادەستی دایک و باوکیان دەکەینەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ