حکومەتی هەرێمی کوردستان: سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

12-10-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندووە، لە 20ـی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکەن و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکەن.
 
رۆژی چوارشەممە 12-10-2022 ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سێ پرسەوە کۆبووەوە کە یەكێکیان دابەشکردنی نەوتی سپی بوو. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت ئاماژەی بەوە داوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لە سەر ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەم مانگەدا.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای "وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان" کراوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەو پڕۆژەیاسا نوێیە، ببێتە هۆی مسۆگەرکردن و هاندانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لەو بوارەدا لە هەرێمی کوردستان. 
 
دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ( سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی) و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو تێبینی و سەرنجانەی لەبارەی رەشنووسەکە خراونەتەڕوو.
 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران
 
هەروەها لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبارەی لێخۆشبوون لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەخشینانە (منحە)ی وەریان گرتووە لە دوای بەرکاربوونی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 کە لە لایەن عەبدوڵڵا مەحموود محەممەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خراوەتەڕوو.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە ئەرکی حکومەت کردەوە لە خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، کە شایستەی خزمەتکردنن و گرنگیی رەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتیان، بە کۆی دەنگ پێشنیازەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی پەسندکرد و وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد بەجێبەجێکردنی پێشنیازەکە و بەدەرکردنیان لە رێنوێنی دارایی لەم بارەیەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.