رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا.
هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران، رۆژی 11-09-2022 لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی رزگار محەممەدزادە گیانی لەدەستداوە.
رزگار محەممەدزادە، خەڵکی شاری سەقز، تەمەنی 40 ساڵان بووە و دوو منداڵی هەیە.
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرڤی کوردستان، لە دووەم مانگی هاوینی ئەمساڵدا 6 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران کوژراون و 32 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
کۆڵبەرەکان دەڵێن، پشتگوێخستنی ناوچە سنوورییەکان و دۆخی خراپی ئابووری، رێگەی دیکەی جگە لە کۆڵبەریی بۆ خەڵک نەهێشتووەتەوە.
ئەوان بڕە پارەیەک وەردەگرن لە پێناو ئەوەی کاڵا و کەلوپەل بە کۆڵ لە دیوی باشووری کوردستانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بگوازنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە، کۆڵبەری بە فەرمیی ناناسێ و هەر کەس بچێتە ناوچە سنوورییەکان، وەک سەرپێچیکار مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ