16 کەرەڤانە لە کەمپێکی هەولێر لە چاوتروکانێکدا سووتان

13-07-2023
بەهرۆز فەرەیدوون
دیمەنێکی نێو کەمپی هەرشەم دوای سووتانی ژمارەیەک کەرەڤان. وێنە: رووداو
دیمەنێکی نێو کەمپی هەرشەم دوای سووتانی ژمارەیەک کەرەڤان. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

ئاگر لە کەمپی هەرشەم لە رۆژئاوای شاری هەولێر کەوتەوە و زوو کۆنترۆڵ کرا، بەڵام بەشێک لە کەرەڤانەکانی کەمپەکە لە چاوتروکانێکدا بوونە رەژوو، ئەوەش بەهۆی ئەو ماددانەی کەرەڤانەکانی لێ دروستکراوە.
 
هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پیاوانی ئاگرکوژێنەوە ئەوە بوو کە ئاگرەکە هەموو کەمپەکە نەگرێتەوە، بە خێرایی 16 کەرەڤانە سوتان و 15 خێزان لە ژیانی ئاوارەیی هیچیان بۆ دەرنەچوو.
 
عیماد یاسین، ئاوارەی کەمپی هەرشەم دەڵێت، "چۆن خەم ناخۆم، چوار منداڵم هەیە، بچمە کوێ و چی بکەم؟ ساڵی پار ئۆتۆمبێلەکەم سووتا، ئەمساڵیش ماڵەکەم."
 
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر زوو دەستیان بە تۆماری زیانەکان و خەملێخواردنی ئەوانە کرد کە بێماڵ و حاڵ بوون، هێشتا دووکەڵی ئاگرەکە لەو ناوە بوو، ئەوان جێیان بۆ خێزانەکان دابینکرد.
 
ستاڤ ئاسۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، "ئەو خێزانانەی کەسوکاریان لەناو کەمپ نییە و نەیانتوانیوە بچنە لای ئەوان، کەرەڤانەمان لە کەمپی بەحرکە بۆ ئامادە کردوون، لە هەمان کاتدا لێرە دەست بە پاککردنەوە دەکەین و کەرەڤان و کەلوپەل و پێداویستییان بۆ دابین دەکەین."
 
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گومان دەکەن بەهۆی شۆرتی کارەبا لە یەکێک لە کەرەڤانەکان ئاگرەکە کەوتبێتەوە، بەڵام دەڵێن ئەوەی دڵخۆشیان دەکات ئەوەیە کە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
 
موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت، "بەشی هەرەزۆری کەرەڤانەکان سەقفەکەیان بە خێمە گرتووە، کە مادەیەکی زۆر خێرای گڕگرتووە."
 
کەمپی هەرشەم 270 خێزانی تێدایە، ئاوارەی سەلاحەدین و ئەنبار و بەعاج و شنگالی تێدایە. ساڵی 2014 سەرەتای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکە، خەڵکەکەی ئاوارە بوون و هەندێکیان ئێستاش نەگەڕاونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.