رووداو - هەڵەبجە
سن و مێرووی زیانبەخشی دیکە، بەنێو بەشێک لە دانەوێڵەی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور بڵاوبووەتەوە. حاجی فەرەج لەنێو زەوییەکەیدا خەمی لەدەستدانی بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵیەتی و داوای بەهاناوەچوون دەکات.
حاجی فەرەج، جووتياری هەڵەبجە دەڵێت، ''حکومەت پشتیوانیمان ناکات و گەنمەکەمان بەفیڕۆدەچێت. پێشتر ساڵانە دەرمان دابەش دەکرا، بەڵام بە پارە دابەش دەکرا، هەرچەندە نرخەکە کەمتر بوو لە نرخی بازاڕ، دەرمانەکەش باشتر بوو لە دەرمانی بازاڕ."
بەپێی بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه، لە هەر یەک مەتر چوارگۆشەدا، 1.5 سن هەیە، ئەوەش بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو زیاترە.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، ''گەیشتووينەتە ئەو دەرئەنجامەی ئەمساڵ ئاستی ئەو مێرووە زۆر لە ساڵانی رابردوو بەرزترە، زيانەکانی زۆرتر دەبێت ئەگەر بێت‌و قەڵاچۆ نەکرێت. ئێمە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە هەوڵی زۆرداین بۆئەوەی بتوانين دەرمانی پێويست دابين بکەين و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە مەترسيیانە بتوانين هەڵمەتی گەورە و بەرفراوان ئەنجام بدەين، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو قەيرانە داراييەی کە هەيە و بەهۆی نەبوونی بودجەی بەردەست، نەمانتوانيوە ئەمساڵ بڕە دەرمانێک دابين بکەين.''
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات کە بڕە پارەی پێویستیان دابینکردووە و دەڵێت، ''چوار مليار دینار لە ئەنجوومەنی وەزيران دابينکراوە بۆ کڕينی مادە قڕکەرەکان، هەر بەڕێوەبەرايەتييەکی گشتی پشکی خۆی بەرکەوتووە. لە وەزارەتی دارایی هەموو رێکارەکانمان تەواو کردووە، بەڕێوەبەرايەتیی گشتیی هەڵەبجە و هەموو بەڕێوەبەرايەتيیە گشتيیەکان دەتوانن لەبری ئەو پارەیەی دابینکراوە، دەستبکەن بە ميکانيزمەکانی کڕينی مادە قڕکەرەکان.''
جووتیاره‌كان خۆیان هه‌ڵمه‌تى لەنێوبردنی مێرووه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام جگه له خه‌رجییه‌كانى كڕینى ده‌رمان و رشتنه‌كەی، به‌هۆى نه‌بوونى فڕۆكه‌ى كشتوكاڵییه‌وه رووبه‌رێكى زۆر له گه‌نم به‌هۆى تراكتۆره‌كانه‌وه له‌نێوچوون كه به 100 دۆنم زه‌وى به گه‌نم چێندراو مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ