ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر رەتیدەکاتەوە هیچ تووشبوویەکی شێرپەنجە لە بازگەی تۆپزاوا راگیرابێت

12-04-2020
فەلاح نەجم
نیشانەکردن کۆیە
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە رەتیدەکاتەوە لە بازگەی تۆپزاوا هیچ تووشبوویەکی شێرپەنجەیان راگرتبێت.
 
لیوا ئەنوەر عەزیز باوا، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ تەنیا دوو نەخۆشی شێرپەنجە ویستوویانە بە بازگەی تۆپزاوادا تێپەڕبن و رێگەیان پێدراوە، بەڵام کەسێکی دیکە نووسراوی کەسێکی پێبووە بەناوی رووناک کە بەرواری 2005ی لەسەربووە و ویستوویەتی بچێت بۆ سلێمانی، کە نەخۆشەکەی لەگەڵ نەبووە و گوتوویەتی دەچێت سەرە دەنووسێت بۆ نەخۆشەکە.
 
جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە جەختی لەوە کردەوە، ئەو کەسەی رێگەی پێنەدراوە بە بازگەکەدا تێپەڕێت هیچ دڵنیایی و نووسراوێکی فەرمیی پێنەبووە تاوەکو پشتڕاستی بکاتەوە کە بۆ کاری نەخۆشی دەڕوات.
 
ئەمڕۆ کەسێک بەناوی نەجاح رزگار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پووری تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و پزیشکەکەی نووسراوێکی بۆ کردوون بۆئەوەی بەپەلە رەوانەی سلێمانی بکرێت، بەڵام رێگرییان لێکراوە.
 
یوسف حەسەن، قائیمقامی قەزای کۆیە بە رووداوی راگەیاند، بەداخەوە ئەو کێشانە روودەدەن، هەرچەندە لەگەڵ پارێزگاریش قسەمانکردووە و بە نووسراوی فەرمیش هەرکەسێک لە هەولێر رێگەی پێدرا دەبێ لە کۆیەش رێگەی پێبدرێت و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رێنوێنییەکانی خوێندنی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا؛ ئەم کەسانە بە خۆڕایی دەخوێنن

بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی و تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکێشکردن مەرج نییە، واتە هەر خوازیارێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی لە 50٪ بەسەرەوە بێت مافی پێشکێشکردنی دەبێت، بەڵام بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە خوازیار تێکڕای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە 60٪ کەمتر نەبێت و مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان.