دادگەی فیدراڵیی عێراق: ئەوانەی بەجێکردنی مووچەیان تەواو نەبێت، دەبێت مووچەیان بە کاش پێبدرێت

12-03-2024
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن دادگەی باڵای فیدراڵی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی فیدراڵیی عێراق دەڵێت، پێویستە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پەلە بکەن لە بەجێکردن (بەبانکیکردن)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش پێویستی بە کاتە، هەربۆیە ئەو فەرمانبەرانەی بەجێکردنیان تەواو نەبێت، پێویستە مووچەکەیان بە کاش پێبدرێت تاوەکو پڕۆسەی بەجێکردنەکە تەواو دەبێت.
 
رۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024 لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی، کە لە 21ی شووباتی 2024 دەریکرد سەبارەت بە خەرجکردنی شایستەی فەرمانبەرانی کوردستان، دادگەکە رایگەیاند، میکانیزمی بەجێکردن پێویستی بە کاتە، ئەوەش پاڵپشت بەو نووسراوەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی سەبارەت بە پارەدارکردن ناردوویەتی بە نووسراوی ژمارە 6369 لە 11ی ئاداری 2024.
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەڵێت، "ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەوبارەوە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات. بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی پرۆسەی بەجێکرنی مووچە بۆئەوەیە گەرەنتیی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، قوتیان پارێزراو بێت و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەدیبێنێت."
 
دادگەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، "پڕۆسەی بەجێکردن پێویستی بە کاتی پێویستە بۆئەوەی تەواو بکرێت، هەربۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکەن و هەوڵی خۆیان بدەن بۆئەوەی پڕۆسەی بەجێکردنەکە بکەن."
 
سەبارەت بە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش کە پڕۆسەی بەجێکردنی مووچەیان بە هۆکاری تەکنیکی تەواو نەبێت، ئاماژەی بەوە کردووە، "دەبێت پارەکەیان بە کاش پێبدرێت تاوەکو پرۆسەی بەجێکردنی مووچەیان بە تەواوی تەواو دەبێت."
 
 
رۆژی 11ی ئاداری 2024 وەزارەتی دارایی عێراق، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئاگادارکردەوە کە خەرجکردنی مووچە بۆ مانگی شووباتی هەرێمی کوردستانی دەستپێکردووە، بەڵام "بەو پێیەی میکانیزمی بەجێکردنی مووچە پێویستی بە کاتە، ئەم مانگە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرن، بەڵام مووچەی مانگی ئادار خەرج ناکەن تاوەکو بەجێکردنی مووچە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە تەواو دەکرێت.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "حکومەتی عێراق تەنیا 59٪ی کۆی پارەی مووچەی خستووەتە سەر هەژمارەکەمان. ئەم رێکارەی حکومەتی عێراق 390 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەکات"؛ ئاماژەی بەوەشکردبوو، "ئەو بڕە پارەیەش کە خراوەتە سەر هەژمارمان هێشتا نەگەیشتووە."
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە چوارچێوەی "پڕۆژەی هەژماری من لەمێژە دەست بە بەجێکردنی مووچە کراوە" و دەڵێت، نابێت رێکارەکانی بەغدا ببنە مایەی بێبەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە بەغدا مەرجی پەکخەر بۆ  هەرێمی کوردستان دانەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیاتر لە 41 هەزار کەس وەک کارمەندی کۆمیسیۆن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کاریان کردووە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمیسیۆن: ئەمڕۆ پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن. بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، دابەشکردنی پارەکە دەکەوێتە ساڵی نوێوە.