کوالێتیی کۆنترۆڵی سلێمانی: دەستمان بەسەر 80 تۆن فاسۆلیای تەڕدا گرتووە

11-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی دەڵێت، ئەو فاسۆلیا تەڕەی لە عەلوەی سلێمانی بڵاوبووەتەوە، مادەی نیتراتی بە رێژەیەکی زۆر تێدایە. بەڕێوەبەری کوالێتیی کۆنترۆڵی سلێمانیش دەڵێت، "دەستمان بەسەر 80 تۆندا گرتووە."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو فاسۆلیایە لە خوارووی عێراقەوە هاوردەکراوە، بەڵام رێژەی نیتراتەکەی دوو هەزارە، ئەمەش زۆر و مەترسیدارە، بۆیە هاوردەکردنمان راگرتووە و لە عەلوەکان ئەم فاسۆلیایە نافرۆشرێت."
 
سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی گوتی، "پێشتر لە ئێرانیش هاوردەمان دەکرد، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئەو فاسۆلیایەی لە ئێرانیش هاوردە دەکرێت مادەی نیتراتی 1500ـە، بۆیە ئیتر لەوەیش هاوردە ناکرێت."
 
"نابێت رێژەی نیترات لە فاسۆلیادا لە 30٪ زیاتر بێت"
 
بە گوتەی سەروەر عەلی، "تاکە شوێنگرەوە بۆ ئێستا، بەرهەمی فاسۆلیای ناوچەکانی کۆیە، تەقتەق، رانیە و قەڵادزێیە، کە لەو شوێنانە پێگەیشتووە, بەڵام ئەوانیش پشکنینیان بۆ دەکرێت تاوەکو دڵنیابن رێژەی نیتراتیان زۆر نییە."
 
هاوکات د. زرنگ، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای هامسا بۆ کوالێتیی کۆنترۆڵی عەلوەی سلێمانی بە رووداوی گوت، "دەستمان بەسەر 80 تۆن فاسۆلیای تەڕدا گرتووە و گەرەنتیی هیچ فاسۆلیایەک ناکەین."
 
گوتیشی، "زۆریی مادەی نیترات زیان بە مرۆڤ دەگەیێنێت، مەرج نییە راستەوخۆ زیانەکانی دەربکەون، بەڵکو بە تێپەڕبوونی کات کاریگەریی زیانەکانی دەردەکەوێت، دەبێتە هۆی لەبارچوونی منداڵ و تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.