رووداو دیجیتاڵ
شهپۆلێكی سهرماوسۆڵه لە پاڵ بارینی بەفرێکی زۆر، پارێزگای قهرسی لە باکووری کوردستان و تورکیا کردووەتە ساردترین پارێزگا.
زیاتر لە مانگێکە بەفربارین پارێزگای قەرسی گرتووەتەوە. ناوە ناوە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لەو شارەدا، بههۆی سهرماوسۆڵهوه شهقام و كۆڵانهكانی شارهكه دەیبەستن، تیمه پهیوهندیدارهكان بهردهوامن له ههوڵهكانیان بۆ تواندنهوهی شهخته و زوقمی سهر رێگەكان.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ناوچەی 12ی تورکیا، کە تایبەتە بە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، دێرسم، ئاگری، ئیدیر و ئەرزەڕۆم رایگەیاند، شەوی رابردوو 10ی کانوونی یەکەمی 2021، پارێزگای قەرس لە باکووری کوردستان، ساردترین پارێزگا بووە لەسەر ئاستی تورکیا و پلەکانی گەرما لەو پارێزگایە 15 پلەی ژێر سفری سەدیی تۆمارکردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، پلەکانی گەرمای شەوی رابردوو لە ئەردەخان 14-، دێرسم 11-، ئاگری 9-، ئەرزەڕۆم 8-، ئیدیر 7- و ئەرزینجان 4- پلەی سەدی بووە.
لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا، بەهۆی بەفربارین و رەهێڵەی بەردەوام، رێگای 69 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون لە ئەردەخان و قەرس داخرابوون. ئەمڕۆ شەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2021، شارەوانییەکانی هەردوو پارێزگا تەواوی رێگاکانیان کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ