لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 2057 ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە

11-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 2057 ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە، 46 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
شاخەوان سەعید، گوتەبێژیی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە 10 مانگی رابردوودا 2057 ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، زۆرترینیان سووتانی پووش و پەڵاش بوون بە 842 رووداو."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، "46 کەس بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە، 22 کەس بە سووتان مردوون، 24ی دیکە بە دووکەڵ خنکاون، هەروەها 89 کەسیش بریندار بوون، توانیوویانە 56 کەس و 11 ئۆتۆمبێلیش رزگار بکەن."
 
بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی 10 مانگی ئەم ساڵ بەم شێوەیە:
 
842 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی پوش و پەڵاش
273 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل
246 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵ
161 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و باخچە
82 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت و دووکان و پێشانگا
74 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی خاشاک و تایە
44 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی گەنم و جۆ
34 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی محاویلە و کێبلی کارەبا
28 کابینە و خێمە و کەپر
27 دەواجین و بەروبوومی ئاژەڵی
24 مۆلیدەی کارەبا
22 چێشتخانە و کافتریا
20 کارگە
16 باڵەخانە و هۆتێل
15 کۆگای سووتەمەنی
11 فڕن
9 فەرمانگەی میری 
4 گەراج
2 داری نەجاڕی
2 رووداو بەنزینخانە
1 شوێنە ئاینییەکان
1 بەشە ناوخۆیی
 
بە پێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە 10 مانگی ساڵی 2023دا ، زیاتر لە هەزار و 700 رووداوی جۆراوجۆر روویاندا بوو، بەهۆیانەوە زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.