لە تەقتەق منداڵێکی شەش ساڵان خنکا و چارەنووسی یەکێکی دیکە نادیارە

11-08-2021
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرێوبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت، تیمەکانیان لە زێی بچووک لە سنووری شارۆچکەی تەقتەق، تەرمی منداڵێکی شەش ساڵانیان دۆزیوەتەوە و سەرقاڵی بەدواداگەڕانن بۆ دۆزینەوەی منداڵێکی دیکە کە هێشتا چارەنووسی دیارنییە.
 
عەمید گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوێنێ 10ی ئابی 2021، ئاگادارکراینەوە لە رووداوی خنکان لە زێی بچووک لە تەقتەق و لە کاژێر 6ی ئێوارە و دوای گەڕانێکی زۆر توانیمان تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی رامان محەممەد بدۆزینەوە؛ هەروەها تیمەکانمان بەدوای منداڵێکی دیکەی تەمەن 11 ساڵدا دەگەرێن کە هێشتا دیارنییە خنکاوە یان خۆی شاردووەتەوە یان لەشوێنێکی دیکەیە".
 
رائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 2021دا لە سنووری پارێزگای هەولێر 14 کەس خنکاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."