رووداو دیجیتاڵ
بەختیار شێخ عوسمان، یەکێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و خوشکەزای جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
رۆژی شەممە، 11-2-2023، رێزان شێخ دلێر، خاڵۆزای بەختیار شێخ عوسمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەختیار شێخ عوسمان بەهۆی نەخۆشییەوە دوو مانگ بوو دۆخی تەندروستی جێگیر نەبوو و ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
بزووتنەوەی گۆڕان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند: "بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز، تێکۆشەری دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت. کاک بەختیار رۆڵەیەکی بەئەمەکی کوردستان و پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و خاوەن رێباز و ورەی پۆڵاین بوو".
بەختیار شێخ عوسمان کەسایەتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، خوشکەزای جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
تەرمی بەختیار شێخ عوسمان لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە لە سلێمانی بۆ بەخاکسپاردن بەرەو گۆڕستانی شیوی قازی لە قەرەداخ دەبرێت و دواتر پرسەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ