رێباز حەملان دەبێتە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان

11-02-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی رێباز حەملان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێباز حەملان کە پێشتر راوێژکاری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بوو، بە فەرمانی مەسرور بارزانی دەبێتە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.
 
بە گوێرەی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان بۆ دوو ئەرک راسپێردراوە:
 
یەکەم: سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە بە یاسای وەبەرهێنان بە ژمارە 4 لە ساڵی 2006ـدا پێکهاتووە.
 
دووەم: جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 8ـی رۆژی 2019/07/30ی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتیی راژە لە هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
 
 لە فەرمانەکەی سەرۆکوەزیراندا ئاماژە بەوە دراوە کە دەسەڵاتی پێویست بە رێباز حەملان دەدرێت ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات کە پێی سپرێردراوە.
 
هاوکات ئاماژەیش بەوە دراوە کە دەبێت وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."