کارکردن لە چوار بەنداو دەستپێدەکاتەوە

10-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرپەرشتیاری بەنداوی ئاقوبان رایگەیاند، کێشەی هەر چوار بەنداوی ئاقوبان، خۆرنەوازان، بانوو تاڵەبان و شەوگێر چارەسەرکران و بە زووترین کات کارکردن تێیاندا دەستپێدەکاتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ی تشرینی یەکەمی 2024، هیوا سەباح، سەرپەرشتیاری بەنداوی ئاقوبان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی 2014ـەوە بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانرا پارەی بەڵێندەرانی ئەم چوار بەنداوە بدرێت، بۆیە کارکردن تێیاندا راگیرا، دوێنێ ئەم کێشەیە چارەسەرکرا و وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بەپێی رێژەی جێبەجێکردنی پرۆژەکان، پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بکرێت."
 
هیوا سەباح گوتی: " لەگەڵ بەڵێندەرەکان قسەمان کرد، کارکردن لە بەنداوی بانوو تاڵەبان دەستیپێکردەوە، بە زووترین کاتیش لە ئاقوبان دەستپێدەکاتەوە، بەنداوی شەوگێر دوێنێ کارەکانی تەواو بوو تەنیا هەندێک رێکاریی کۆتایی ماوە، بەم نزیکانەش کارکردن لە بەنداوی خۆرنەوازان دەستپێدەکاتەوە."
 
بە گوتەی سەرپەرشتیاری بەنداوی ئاقوبان، 96%ی کارەکانی بەنداوی ئاقوبان تەواوکراوە، بەمنزیکانە تەواو دەبێت، کارکردن لە بەنداویی بانوو تاڵەبانیش تەنیا 8٪ی ماوە و لە ماوەی نزیکەی 50 رۆژدا ئەویش تەواو دەکرێت.
 
بەنداوی ئاقوبان، رووبەرەکەی 400 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، بەرزییەكەیشی 31 مەترە، توانای گلدانەوەی 3.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. هیوا سەباح گوتی: "ئێستا بەنداوەکە 2.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە."
 
تێچووی بەنداوی ئاقوبان 8 ملیار و 100 هەزار دینارە، بانوو تاڵەبان 8 ملیار دینارە، شەوگێر نزیکەی 5 ملیار دینارە و بەنداوی خۆرنەوازانیش نزیکەی 17 ملیار دینارە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.