رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی سۆران-چۆمان (هاملتن)، کەوتووەتە نێو رووبار و شوفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10 تشرینی یەکەمی 2024) رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی هاملتن، نزیک بارەگای رێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول کەوتە نێو رووبار.
رائید رەوەند مەغدید گوتی "دوای رووداوەکە، تیمەکانمان دەستبەجێ بەڕێکەوتن بۆ شوێنی رووداوەکە و تەرمی شوفێرەکەیان دەرهێنا."
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی یوسف رسول سلێمانە، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لەدایکبووی ساڵی 1991ـە. بە گوتەی رائید رەوەند مەغدید، کاتێک یوسف کەوتووەتە نێو ئاوەکە، خنکاوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 15 کەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاو و رووبارەکاندا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ