پارتی سکاڵای لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کرد

10-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە دادگەی کارگێڕی سکاڵای لەسەر‌ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار كرد؛ 16ـی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی دادگەیە لەبارەی سکاڵاکە.
 
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەیێکی لە میوانخانەی رەشید رێکخست، کە لە کۆی 16 کەس، 7 کەسی فراکسیۆنی پارتی، تورکمان و لیستی سیادە ئاگادار نەکرابوونەوە و ئامادە نەبوون، ئەمە بووە هۆی ناڕەزایی ئێمە و سکاڵامان تۆمارکرد."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی "ئەو کارەی محه‌ممه‌د حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردی، نایاساییە. حکومەتی خۆجێی کەرکووکی پێکهێناوە بێ‌ ئەوەی سێ فراکسیۆن ئاگادار بکاتەوە، لە کاتێکدا پارتی خاوەنی نزیکەی 54 هەزار دەنگە، تورکمان خاوەنی نزیکەی 70 هەزار دەنگە، لیستی سیادە خاوەنی نزیکەی 100 هەزار دەنگە لە کەرکووک، حکومەتی خۆجێیی بێ ئامادە بوونی 7 ئەندام پێکهێنراوە، ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە."
 
جگە لە پارتی، تورکمان و سوننەکانیش پێشتر سکاڵایان تۆمار کردووە، دانیشتنی دادگە لە بارەی سکاڵای تورکمانەکان لە 7ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، دانیشتنی سوننەکان لە 14ـی مانگ و ئەوەی پارتیش لە 16ـی ئۆکتۆبەر دەبێت.
 
بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و بەشێکی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، شەوی 10ـی ئابی 2024 لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
 
ئەو کۆبوونەوەیە ناڕەزایەتیی تورکمان، بەشێکی عەرەب و پارتی دیموکراتی کوردستانی لێکەوتەوە کە 7 کورسییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەیە، بەشێکیان لە دادگەی فیدراڵی لەسەر ئەو پرسە سکاڵایان تۆمار کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.