سێ قوتابخانە کە لەسەر ئەرکی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دروستکراون لە کەلار دەکرێنەوە

10-09-2023
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن کەلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پەروەردە بۆ کردنەوەی سێ قوتابخانەی نوێ، سەردانی کەلار دەکات، بەڵام زیاتر لە 70 قوتابخانە لە گەرمیان پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە و بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، نۆژەن نەکراونەتەوە.
 
بڕیارە ئەمڕۆ 10-09-2023، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە قەزای کەلاری سەر بە سنووری ئیدارەی گەرمیان، سێ قوتابخانەی نوێ بە ناوەکانی بان، نۆژین و کەلاری نوێ، بکرێنەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی هونەر حەمید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بودجەی حکومەت نەبووە، بەڵکو لەسەر ئەرکی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی بان سیتی، نۆژین سیتی و کەلاری نوێ بووە.
 
لە گەرمیان، 70 قوتابخانە بودجەیان بۆ تەرخانکراوە و پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە، بەڵام وەک پەیامنێری رووداو گوتی، هیچ کۆمپانیایەک ئەرکی نۆژەنکردنەوەیان ناگرێتە ئەستۆ، ''لەبەرئەوەی نەختینە لە بانکەکاندا نییە، هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نییە نۆژەنیان بکاتەوە.''
 
جگە لەو قوتابخانانە، 11 قوتابخانەی دیکەش مەترسیی رووخانیان لەسەرە، ئەوانیش بەهۆی نەبوونی نەختینەوە نۆژەن نەکراونەتەوە، دوو قوتابخانەش کە نزیکەی 95٪ـیان تەواو بووە، بەهۆی خراپیی دۆخی دارایی کارەکانیان وەستاوە.
 
سەردانی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە مامۆستایانی ناڕازی بەهۆی ئەوەی دوو مانگە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە، بایکۆتکردنی دەوامیان لە ساڵی نوێی خوێندن راگەیاندووە، هەروەها بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژیش ئەمڕۆ لە کەلار گرددەبنەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.
 
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار و 542 مامۆستایە. مووچەی وانەبێژان لەنێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە؛ کۆی پارەی مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان 13 ملیار و 200 ملیۆن دینارە، بۆ ئەوەی هەموویان بکرێن بە گرێبەست زیاتر لە چوار ملیار دیناری دیکە پێویستە.

 

هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو زانیاریی زیاتر دەخاتەڕوو:

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.