رووداو - دهۆک
لە دهۆک هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی باشوور کوردستان ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی سبەی پرۆسەی بانگەشەی پارتەکان دەستپێبکات.
پارتی وەکو هێزی یەکەمی ئەو پارێزگایە ئامادەکاری تەواویکردووە بۆ ئەنجامدانی بانگەشە، بەڵام بەشێک لە بەربژێری لایەنەکانی دیکە تاوەکو ئێستا دوودڵن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
لە پارێزگای دهۆک نزیکە 720 هەزار دەنگدەر هەیە، کە دەتوانن لە رۆژی 30ـی ئەیلوول لە 27 بنکەی دەنگدانی ئەو پارێزگایە دەنگبدەن.
رۆژی 11ـی ئەیلوول بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و رۆژی 28ـی ئەیلوول کە هاوکاتە لەگەڵ دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ