رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک بەڕێوەبەری شارەوانیی کرماشان بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستبەسەر کران.
شەهرام کەرەمی، داواکاری گشتیی کرماشان ئەمڕۆ سێشەممە 10-01-2023 رایگەیاند، ژمارەیەک بەڕێوەبەری شارەوانیی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنیان، داواکاری گشتیی کرماشان رایگەیاند، ئەو کەسانە بە وەرگرتنی بەرتیل و ئەوەی دەستیان لە کاری نایاسایی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییە حکومییەکان هەبووە، دەستبەسەر کراون.
شەهرام کەرەمی ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا ناکات و دەڵێت، یەک دوو مانگە دەستبەسەر کراون و تاوەکو تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوە، لە زینداندا دەمێننەوە. دەشڵێت، بە وردی چاودێریی کاروباری تەواوی بەڕێوەبەرانی پارێزگاکە دەکەن و هیچ چاوپۆشییەک لە سەرپێچییەکانیان ناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ