رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، سێ کەس بەگومانی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 9-10-2024، لەلایەن تیمەکانی دژەتیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سەمسوورەوە ئەنجام درا. تیمەکان هەڵیانکوتایە سەر چەند شوێنێک کە بەگوتەی ئەوان، کەسی گوماناوی تێدا بووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەس بە گومانی بوونی پەیوەندی یانیش ئەندامبوون لە پەکەکە دەستگیرکران.
ئەو کەسانە دوای تەواوکردنی کاروباری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سەمسوور، برانە دادگە.
بەگوتەی تیمەکانی دژەتیرۆر، لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو سێ کەسەدا دەست بەسەر چەند بەڵگەنامە و ئامێریکی دیجیتاڵیدا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ