قایمقامی کۆیە: 20 پڕۆژەمان بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە راگیراون

09-10-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پرۆژەی خزمەتگوزاری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی قەزای کۆیە دەڵێت، 20 پڕۆژەی گرنگیان بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە راگیراون، لەوانە دوو سایدی کۆیە – هەولێر. دەشڵێت، بەراورد بە قەزاکانی دیکەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەمتر خزمەتی کۆیە کراوە.
 
رۆژی دووشەممە، 9ـی تشرینی2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیکەی 20 پڕۆژەی پێویستمان بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە راگیراون، لەنێویاندا دووسایدی هەولێر – کۆیە، دروستکردنی باڵەخانە، بەنداو، هۆڵی رۆشنبیری و تونێلی کۆیە هەن."
 
"تەنیا پشت بە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەبەستین"
 
قایمقامی کۆیە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ یەکێک لەو پڕۆژانەیان تەواو کردووە کە چەند ساڵێک بوو، راگیرابوو، ئەویش بەنداوی شەوگێڕ بووە. ئەو پێیوایە "بەنداوەکە سوودی زۆری بۆ گوندنیشنانی دەشتی کۆیە دەبێت." ئاماژەی بەوەدا بەنداوی دیکەشیان هەن، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە راگیراون."
 
تاریق حەیدەری گوتی، بەردەوام نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەکانیان، بەڵام بەگوێرەی پێویست وەڵامیان نەدراوەتەوە. دەشڵێت، "بودجەی ئێمە، پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە،  پارێزگاری هەولێر ئەوەی لەدەستی بێت درێخی نەکردووە و بەشی کۆیەی وەکو خۆی ناردووە. بە هەوڵدانی زۆریش لەگەڵ وەزارەتەکان بەردەوام بووینە لە دروستکردنی پڕۆژەی جیا لە کۆیە و گوند و ناوچەکانی دەوروبەری."
 
"دۆخی ئاو لە کۆیە باشە"
 
بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنن، بەڵام قایمقامی کۆیە دەڵێت دۆخی ئاو لە قەزاکەیان باشە.
 
تارق حەیدەری گوتی، ساڵی رابردوو بۆ باشترکردنی دۆخی ئاو و رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی ملیارێک دیناریان بۆ خەرج کراوە، ئەمساڵیش بۆ هەمان مەبەست بڕیاری خەرجکردنی ملیارێک و 400 ملیار دیناریان بۆ دراوە. گوتیشی: "کاریگەریی وشکەساڵی لەسەر سنووری کۆیە زۆر بووە و چەند ساڵێکی دیکەش دەمێنن."
 
کۆیە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەڵام لە رووی سیاسییەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێیدا باڵادەستە و بە سنووری "زۆنی سەوز" دەژمێردرێت و دەگوترێت، "بووەتە قوربانی نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر"، لەمبارەیەوە قایمقامەکەی کە لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە گوتی، "بابەتی جیاکاری بۆ خەڵک و رۆژنامەڤانان جێدەهێڵین و بابێن سەیری بکەن؛ خەڵک بە ئێمە دەڵێت، هەموو رێگەی قەزاکانی هەولێر بۆ هەولێر بە دووساید کراون کۆیە نەبێت."
 
ژمارەی دانیشتووانی سنووری قەزای کۆیە نزیکەی 160 هەزار کەسە، لەو ژمارەیە نزیکەی 98 هەزار کەسیان دانیشتووی سەنتەری شارەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."