شاندی پارتی و یەکێتی لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا کۆبوونەوە

09-08-2023
نیشانەکردن پارتی یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، لە بەغدا لە ماڵی مام جەلال کۆبوونەوە.
 
ئەمە دوایین کۆبوونەوەی شاندە باڵاکەی پارتی بوو لە بەغدا، کە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی. پێشتر هەردوو حیزب سێ کۆبوونەوەی دیکەیان لە هەولێر و سلێمانی کردووە.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند شاندەکەی پارتی دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هەردوو شاند لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە "کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بابەتی یەکدەنگیی کورد کردووە."
 
پێش ئەم کۆبوونەوەیە، شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوو رۆژی پێشتردا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کرد و گلەیی و تێبینییەکانی پارتیی خستەڕوو. رووی گلەییەکانی پارتی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکانە وەکو پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە بەشێکیان بەوە تۆمەتبار دەکات، پابەندی رێککەوتنەکان نەبوون و پاشگەزبوونەتەوە.
 
شاندەکە هەر بە لایەنە عێراقییەکان نەوەستاوە، دەیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەو گرفتانە ئاگاداربکاتەوە، لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە و باسیان لەوە کردووە هەرێمی کوردستان بەتەواوی پابەندی رێککەوتنەکان و یاسای بودجە بووە، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی پابەندی رێککەوتن و بەڵێنەکانیان نەبوون.
 
سەردانی شاندەکەی پارتی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەکاتێکدایە، هێشتا بەغدا شایستەی دارایی هەرێمی کوردستانی بە تەواوی نەناردووە، گفتوگۆکانیش لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز دەستیانپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە