رووداو دیجیتاڵ
دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان راپۆرتی سێیەمی خۆی لەبارەی لێژنەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان کرد. جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت لە هەر شوێن یان وەزارەتێک کەموکورتی هەبێت لەجێبەجێکردنی یاساکە، بەرپرسەکەی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.
رۆژی دووشەممە، 9-5-2022، سەعید مستەفا تهتهرخان، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " دەستەی دەستپاکی راپۆرتی خۆی لەبارەی راپۆرتی سێیەمی لێژنەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020ی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە و پەرلەمانیش ئاڕاستەی سەرجەم لێژنەکانی کردووە."
سەعید مستەفا تهتهرخان، گوتی: "ئێمە لە ماوەکانی کەمی داهاتوو لە لێژنەی دەستپاکی لەسەر راپۆرتەکە کۆدەبینەوە و لەهەر کوێیەک کێشە هەبێت ئەوا بەرپرسانی ئەو وەزارەت و دامودەزگایانە بانگێشت دەکەین بۆ ئەوەی روونکردنەوەمان بدەنێ لەوەی بۆچی نەتوانراوە یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت."
یاسای چاکسازیی لە 19 ماددە پێکهاتووە و لە 16-01-2020 لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا و 3ی شوبات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ